بایدن و سوودانی تاووتوێی پلانی ئابووری حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، پابه‌ندی ئه‌مه‌ریكای به رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتنی دووپاتكرده‌وه، كه شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردنیش له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه به‌شداری كرد و له ئێستادا به گه‌شتێك له ئه‌مه‌ریكایه.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی‌دا هاتووه: بایدن و سوودانی به ته‌له‌فۆن تاووتوێی په‌ره‌سه‌ندنه ناوچه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن و بایدن ستایشی هه‌وڵه‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق كرد و پشتگیری ته‌واوی واشنتنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا نیشاندا.
هه‌روه‌ها بایدن و سوودانی گفتوگۆیان له‌باره‌ی پلانی ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه پشتگیری له‌و پلانه بكات.
هه‌روه‌ها بایدن پێشوازی له‌و سه‌ردانه‌ی دكتۆر فوئاد حوسێن و شاندنی یاوه‌ری ده‌كات بۆ واشنتن، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پلانی ئابووری حكومه‌تی ئێستای عێراق.
بۆ ئه‌وه‌ی دووباره هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر عێراقییه‌كان و ئاساییشی ناوچه‌كه دروست نه‌كه‌ن، بایدن و سوودانی پابه‌ندی خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و رێگریكردن له جووڵه‌ی ئه‌و رێكخراوه، دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی راشیگه‌یاند، شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردن له ئێستادا به گه‌شتێك له واشنتنه، له‌گه‌ڵ بایدن به‌شداری له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه كردووه، كه بایدن له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامیدا، تێدا پادشای ئوردن پاڵپشتی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه.