سوودانی بانگهێشتی ئیمارات ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سهرۆكوهیزانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئیمارات سوودانیی بانگهێشتی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سوودانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د بن زاید ئالنیهان، سه‌رۆكی ئیمارات پێگه‌یشت و له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆكی ئیمارات سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی بانگهێشتی وڵاته‌كه‌ی كردووه و سوودانیش بانگهێشتنامه‌كه‌ی قبوڵكردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سوودانی و سه‌رۆكی ئیمارات په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و رێگاكانی په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنیان تاوتوێكردووه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سوودانی خواستی عێراقی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه دووپاتدكردووهتهوه.