"بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشووی"
.jpg)
K24 - هەولێر
راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشووی.
فادی شه‌مه‌ری، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ له‌نێوان عەلی موحسین عه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و برایان نێلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات".
راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه "بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی نوێی بۆ دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار راگه‌یاندووه و له‌گه‌ڵیشدا رێوشوێنی ئه‌منی له دژی قاچاخچییه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دابه‌زینی نرخی دۆلار و سه‌قامگیری نرخی دیناری عێراقی ده‌بینین".
دوێنێ عەلی موحسین عه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و برایان نێلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە ئیستا‌نبوڵ کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش بەهای دیناری عێراق بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکا بەرزبووەوە. بڕیاریشە لە 8ی ئەم مانگەدا محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریکا بکات، گرفتی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن.