پێشنیازێکی سوودانی لەبارەی بەهای دۆلار ئاشکرا دەکرێت

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشنیازێكی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی ئاشكراده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، باس له جێگیركردنی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازی كردووه به‌های دیناری عێراقی به 135 هه‌زار دینار به‌رامبه‌ر به 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی جێگیربكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی نێوان پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه، فادی شه‌مه‌ری، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ له‌نێوان عەلی موحسین عه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و برایان نێلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات".
راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی نوێی بۆ دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار راگه‌یاندووه و له‌گه‌ڵیشدا رێوشوێنی ئه‌منی له دژی قاچاخچییه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دابه‌زینی نرخی دۆلار و سه‌قامگیری نرخی دیناری عێراقی ده‌بینین".
دوێنێ هه‌ینی، (3ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، عـەلی موحسین عه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و برایان نێلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە ئیستا‌نبوڵ کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش بەهای دیناری عێراق بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکا بەرزبووەوە. بڕیاریشە لە 8ی ئەم مانگەدا محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریکا بکات، گرفتی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن.

رۆژی سێشه‌ممه (31ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی كرا هەروەها تاوتوێی ئەو رێکارانە كران کە حکومەتی عێراق بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دینار گرتووینەتیەبەر.
