راستی گرێبەستێکی هاوسەرگیری کە مارەییەکەی جیکڵاس و دەمانچە بووە

وێنەی گرێبەستەکە
وێنەی گرێبەستەکە

K24 - هەولێر:

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێکی هاوسەرگیری کە تێیدا ئاماژە بەوە کرابوو، پیاوێک ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها و دەمانچەیەکی کردووەتەوە مارەیی بۆ دەزگیرانەکەی، کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.

وەک لە وێنەکەدا دەرکەوتووە، لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەدا مارەییەکە بریتیە لە ئۆتۆمبێلێکی ماریسدز (جیکڵاس) مۆدێل 2022 لەگەڵ دەمانچەیەکی (تارق)، هاوکات واژووی دادوەر سایر خەلف حسێنی پێوەیە.

دادوەر سایر خەلەف حسێن، دادوەر لە پارێزگای نەینەوا لەو بارەیەوە بە پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو بابەتە دوورە لە راستیەوە و هیچ گرێبەستێکی لەوجۆرەمان نەهاتووەتە بەردەست.

ناوبراو گوتیشی: گرێبەستی لەوجۆرە لە پارێزگای نەینەوا نەکراوە و، ئەو جۆرە گرێبستە دژی یاسایە و واژووەکەشی ساختەیە.