"رێگه به كهریم بێنزێما نادهن یاریی بۆ ریال مهدرید بكات"

کەریم بێنزێما بەشداری دوو یاریی داهاتووی یانەکەی ناکات، له لایهن دهستهی پزیشكی یانهكه ئاگاداركراوهتهوه كه نابێت یاریی بكات.
ماڵپەری رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کەریم بێنزێما گۆڵکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدرید، بەم دواییە هەستی بە ماندویەتی ماسولکەکانی کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە ئەو یاریزانە لە یارییەکانی رابردووی یانەکەی بەباشی دەرنەکەوێت، بۆیە تیمی پزیشکی یانەکەی بڕیاریداوە، رێگە بەو یاریزانە نەدەن بەشداری دوو یاریی داهاتووی یانەکەی بکات، تا ئەو کاتەی 100٪ بە تەواوەتی ئامادە دەبێت و لەو ماندویەتیەی رزگاری دەبێت.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، کەریم بۆ یاریی بەرامبەر ریال مایۆرکا یەکلایی بووەتەوە کە ئامادە نابێت، بەڵام بۆ یارییەکەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکەیان، تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە.
كهریم بێنزێمای تهمهن 35 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانهی ئۆڵمپیك لیۆن به بههای 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مهدرید، ئهم وهرزه له كۆی 21 یاری، 13 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.