چاڤی چالێنجێكی بۆ یاریزانهكانی راگهیاندووه

چاڤی هێرناندێز راهێنهری یانهی بارسێلۆنا، چالێنجێکی بۆ یاریزانەکانی یانەکەی راگەیاندووه و بهڵێنێكی به یاریزانهكان بۆ یارییهكهی سبهی داوه.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، چاڤی هێرناندیز راهێنەری بارسێلۆنا، بەڵێنی بە یاریزانەکانی یانەکەیداوە، ئەگەر لە یاریی سبەی بەرامبەر سێڤییا، لە گەڕی 22ـی لالیگا سێ خاڵی یارییەکە ببەنەوە، ئەوا رۆژێک پشووی زیاتریان پێدەدات و بێجگە لە رۆژی سێ شەممە کە پشوویانە، چوار شەممەش دەتوانن پشوو وەربگرن.
ئاس ئاماژەی بەوەش کردووە راهێنەرەکەی بلاوگرانا ئەم وەرزە بەردەوام یاریزانەکانی رووبەڕووی ئەمجۆرە چالێنجانە دەکاتەوە، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی یاریزانەکانی بارسا ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن. لە هەمان کاتدا چاڤی سزاشی بۆ یاریزانەکانی داناوە، ئەگەر لە راهێنانەکانی رۆژانە دوابکەون، سزا دهدرێن.
بارسێلۆنا ئهم وهرزه له كۆی 19 یاری، 16 بردنهوه، 2 بهرامبهربوون و شكستێكی ههیه، به كۆكردنهوهی 50 خاڵ لوتكهی ریزبهندی لالیگای گرتووه.