رۆزی كه‌یڤ بۆ كوردستان24: به‌ریتانیا له پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
به‌ریتانیا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له پێدانی راوێژ و پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ڕێگه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانه‌وه له‌دژی ئه‌نجامده‌درێت، ده‌كاته‌وه.
له‌میانی ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه تایبه‌ته‌ی كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، رۆزی كه‌یڤ له‌گه‌ڵ كوردستان24 كه وابڕیاره شه‌وی سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) په‌خشبكرێت، پاڵپشتیكردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ری دووپاتكرده‌وه.
رۆزی كه‌یڤ گوتی، "به‌ریتانیا به‌رده‌وامده‌بێت له پێشكه‌شكردنی راوێژ و پشتیوانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه دڕنده و خوێناوییانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌و دیپلۆماتكاره به‌ریتانییه ئاماژه‌ی به ورده‌كاری و چۆنیه‌تی ئه‌و پاڵپشتییه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌كرد، به‌ڵام له دیمانه‌كه‌دا به گه‌شبینییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستانی كرد.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا كه حاكم فه‌رهاد له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 ئه‌نجامیداوه و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دیپلۆماتكاره به‌ریتانییه‌یه له راگه‌یاندنی كوردی، دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی، تیشكی خسته سه‌ر چەند بابەتێكی تایبەت بە پەیوەندی نێوان هەولێر و لەندەن، پشتیوانی بەریتانیا بۆ بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکارییەكانی وڵاته‌كه‌ی له بواره‌كانی ئەمنی، پەروەردە و ئابووری.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا، کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا له هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پرسی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بازاڕه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته باسكراوه، هه‌روه‌كو پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كارده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێ له وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
رۆزی كه‌یڤ له‌وباره‌یه‌وه زیاتر گوتی، "ئێمە زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ لایه‌نه پەیوەندیدارەکانی حکومەتی بەریتانیا کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ گه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به بازاڕه‌كانی وڵاته‌كه‌ی"