داواکاری گشتی ئەڵمانیا: بەڵگەمان لەسەر تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە
K24 – هه‌ولێر:
داواکاری گشتی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەڵگەیان لەسەر تاوانەکانی جەنگ لەلایەن سوپای رووسیاوە لە ئۆکرانیا کۆکردووه‌تەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی، پیتەر فرانک داواکاری گشتی ئەڵمانیا راشیگەیاند، سوپای رووسیا لەشاری بوچای ئۆکرانیا تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و ژێرخانی شارەکەی بەتەواویی وێرانکردووە و تا ئێستا دەیان بەڵگەیان لەوبارەیەوە کۆکردووەتەوە.
داواکاری گشتی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لەسەر ئەوە کۆکن پێویستە دادگایەکی نێودەوڵەتی لەسەر تاوانەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا پێکبهێندرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سه‌رۆكی كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، بنكه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له لاهای بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی رووس، كه له ئۆكرانیا كاری تاوانكاریان ئه‌نجامداوه دادگایی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا بۆ پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا.