عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته‌كانی بۆ ئیسته‌نبوڵ راگرت

K24 - هه‌ولێر:
عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئیسته‌نبوڵ رادەگرێت.
كۆمانیای گشتی هێڵ ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە شاری ئیسته‌نبوڵ، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی سبەی یه‌كشه‌ممه (5ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، لە نێوان عێراق و ئیسته‌نبوڵ بەشێوەیەکی کاتی دواخراون.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشكردووه، لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، لە ماڵپەری فەرمی خۆیان گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە.