نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا سنووردارکرا

K24 - هه‌ولێر:
وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، گروپی حەوت و ئوسترالیا رایانگەیاند کە گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ دانانی سنوورێک بۆ نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا.
به‌گوێره‌ی رێککەوتنی سنوورداركردنی نرخی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی رووسیا، نرخی بەرمیلێک گازوایل بە 100 دۆلار دانراوە و نرخی بەرهەمە کوالێتییه نزمەکانیش بە 45 دۆلار دیاریکراوە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، حكومه‌تی سوید ئەو هەنگاوەی بە رێککەوتنێکی گرنگ وەسفکردووە کە دەکەوێتە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی بەردەوامی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی له‌به‌رامیه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
هه‌روه‌ها مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، یەکێتی ئەوروپا سزای سنووردارکردنی نرخی بەسەر نەوتی رووسیادا سەپاند و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی ئه‌و وڵاته‌ی بە 60 دۆلار دیاریکرد.
وابڕیارە دووەم قەدەغەکردنی سەرتاسەری یەکێتی ئەوروپا لەم هه‌فته‌وه‌یه کاری پێبکرێت و بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا وەک نەوت، گازوایل و سووتەمەنی گەرمکەرەوە کە له‌ڕێگەی دەریاییه‌وە دەنێردرێت ده‌ره‌وه بکاتە ئامانج.