بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە دیاربەکر 30 کەس برینداربوون

K24 - هەولێر
لە ئەنجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له دیاربه‌كر 30 کەس برینداربوون و برینی چواریان سەختە.
پاسه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی دیاربه‌كر-ئورفا، به‌هۆی به‌فر و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه، له كۆنترۆڵی شۆفێره‌كه‌ی ده‌رچووه، له رێگاكه لایداوه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و وه‌رگه‌ڕاوه.
تیمه‌كانی پۆلیس، جه‌ندرمه، ته‌ندروستی، ئافاد و ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا 30 كه‌س برینداربوون كه برینی چواریان سه‌خته. هاوكات ژماره‌یه‌ك له سه‌رنشینه‌كان كه گیریان خواربوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه له پاسه‌كه ده‌رهێنران و برینداره‌كان به ئه‌مبوڵانس بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه گوازرانه‌وه.


سەرچاوە: AA