سەرۆکی پێشووتری پاکستان لە دوبەی کۆچی دوایی کرد

K24 - هەولێر:

پەروێز موشەرەف، سەرۆکی پێشووتری پاکستان لە تەمەنی 79 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

سوپای پاکستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، پەروێز موشەرەف سەرۆکی پیشووتری پاکستان لە تەمەنی 79 ساڵی، بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن لە نەخۆشخانەیەکی دوبەی کۆچی دوایی کرد.

پەروێز موشەرەف لە ساڵ 1943 لە هیندستان لەدایکبووە، لە ساڵی 2001 تاوەکو 2008 وەک سەرۆکی پاکستان دەستبەکاربووە و ساڵی 1998 تاوەکو 2007 سەرۆکی دەستەی سوپای پاکستان بووە. لە ژیانیدا بەشداری زیاتر لە حەوت شەڕ کردووە.