وەزیری بەرگری کەنەدا: تانکی لیۆپارد 2 لەرێگادایە بەرەو کێیڤ

K24 - هەولێر:
وەزیری بەرگری کەنەدا رایگەیاند، تانکی لیۆپارد 2 لەکەنەداوە لە رێگادایە بگاتە کێیڤ و پاڵپشتی وڵاتەکەشی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە.
لە پەیامێکدا کە لەتویتەر بڵاویکردەوە، ئایتا ئاناند وەزیری بەرگری کەنەدا چەند وێنەیەکی تانکی لیۆپاردی بڵاوکردەوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، تانکەکان لەرێگەدان بەرەو ئۆکرانیا.
حکومەتی کەنەدا لە 26 ی مانگی رابردوو بڵاویکردەوە، کە تانکی لیۆپارد 2 رەوانەی ئۆکرانیا دەکەن بەمەبەستی یارمەتیدانی کێیڤ لە بەرگریکردن لە ژێرخان و خەڵکەکەی دژی شەڕەنگێزییەکانی رووسیا.
رۆژی 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرش كرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.