کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر
بەشی کەشناسی و بومەلەرزەانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم بەگشتى هەور و باراناوى دەبێت، بارانبارین بەشێوەى پچڕ پچڕ لەکاتى جیا جیا دەبێت لە هەندێک ناوچە ئەگەرى تەزرە بارین هەیە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، لە ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان بەفر دەبارێت ئاستى باران و بەفر لەسەر سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاترە، لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا ئاستى دابارین لە سەر سەنتەرى پارێزگاکان کەم دەبێتەوە. پلەی گەرمی کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، کەش هەور و بارانبارین دەبێت، بەفربارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لە ئێوارەدا ئاستى دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتى لە شەودا لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە، هەروەها زیادبوونى خێراى با لە کاتەکانى ئێوارە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى