خالید دەبونی: سوودانی لەبارەی بەهای دینار سیاسەتێکی راست پەیڕەو دەکات

K24 – هەولێر

گوتەبیژی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی سیاسەتێکی راست پەیڕەو دەکات و ئەگەر لەم سیاسەتەی بەردەوام بێت، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە.

خالید دەبونی،  گوتەبێژی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 گوتی: "سوودانی پشتی بە رێگەیەکی راست بەستووە کە ئەویش دانوستانە لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار بە دراو بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، ئەگەر سوودانی پابەندی یاسا نێودەوڵەيتییەکان بێت و بەردەوام بێت لەم سیاسەتەی کە ئێستا پەیڕەوی دەکات لەگەڵ بانکی ناوەندی ئەمەریکی، بەدڵنیاییەوە لە کۆتاییدا بەهای دینار دەگەریتەوە دۆخی پیشووی".

گوتیشی: "جیا لەوەش لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ واشنتن دەرفەتێک لە ئارادایە لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکە".