لە کەمپێکی سنووری زاخۆ ئاگر کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ لە کەمپی چەمشکو کە ژمارەیەک لە خێزانە ئاوارەکانی شنگال تێیدا نیشتەجێن، ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، رووداوەکە لە کەمپی چەمشکو لە سنووری زاخۆ روویداوە و، دوو قوربانییەکە تەمەنیان لەنێوان دوو بۆ شەش ساڵاندایە.

سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەو دوو منداڵە، د. هەژار هالۆ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە زاخۆ هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پستراستکردوە.
