چۆن تەرمی ئەیوب ئەحمەد دۆزرایەوە؟
K24 - هەولێر:
ئەیوب ئەحمەد، ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەی نزیکەی دوو هەفتەیە ونبووە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە کەسنەزان دۆزراوەیەوە.
دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەرمەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چەند کاتژمێرێک پێش نیوەڕۆ لەلایەن هاووڵاتییەکەوە لە بوونی تەرمی منداڵێک ئاگادارکراونەتەوە.
گوتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس، دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە بەشی دەشتی هەولێر – بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەکە لەناو گۆماوێکدا بووە، دوای ئەوەی دەریان هێنا، باوکی منداڵەکەیان گەیاندووەتە لای تەرمەکە و ئەوەیش ناسنامەی تەرمەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
سەبارەت بە هۆکاری مردنەکەی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و تەرمەکە ئێستا لە پزیشیکی دادیە، ئەنجامی کۆتاییش لەلایەن پزیشکی دادی و پۆلیسی هەولێرەوە رادەگەیەندرێت.
ئەیوب ئەحمەد رۆژی سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023) به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی چووه‌ته ده‌ره‌وه، وەک باوکی دەڵێت: هه‌میشه بۆ یاریكردن ده‌چووه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌گه‌ڕایه‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره به‌مشێوه‌یه ونببێت.
ئه‌حمه‌د سه‌عدوڵڵا گوتیشی، كاتێك بووه ده‌مه‌و ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه كه ئه‌یوب هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه، هه‌موو دراوسێ و خزم و كه‌سه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ سۆراغێكی ده‌ستنه‌كه‌وتووه، بۆیه دواتر هانای بۆ پۆلیس و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی بردووه و ئه‌وانیش هه‌رزوو به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یه‌وه هاتوون و له‌وكاته‌وه تا ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌یوبی 13 ساڵان به‌رده‌وامبوو و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له نێو چاڵێكدا له سنووری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان دۆزراوه‌ته‌وه.