به‌رپرسێكی پاریس له‌ باره‌ی مێسی هاته‌ ده‌نگ

بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی، به‌ڵام هێشتا ئه‌ستێره‌ ئارجێنتینایه‌كه‌ بڕیاری كۆتایی نه‌داوه‌.

لویس کامپۆس بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری تێلێفۆت دەڵێت: ئەوان لەگەڵ لیۆنێل مێسی گۆڵکاری ئارجێنتینای یانەکەیان لە گفتوگۆدان و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بەرێوەبەرەکەی شازادەکان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ده‌شڵێت: هەموومان ئارەزووی ئەوە دەکەین لیۆ لەگەڵ پرۆژەکەمان بەردەوام بێت، چونكه‌ یاریزانێكی كاریگه‌ بۆ پاریس و نامانه‌وێت له‌ده‌ستی بده‌ین.

مێسی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یان هەڵبژاردنی یانەیەکی دیکە.

لیۆنێل مێسی له‌ هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و به‌ گرێبه‌ستێكی ئازاد به‌ 80 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ له‌ كۆی 58 یاری، 26 گۆڵ و 29 ئاسیستی كردووه‌.