سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی دكتۆر خورشید دزه‌یی ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی دكتۆر خورشید دزەیی دەكات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (5ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جەوهەر دزەیی سەرەخۆشی لە جەوهەر دزەیی و خانەوادەكەیان كرد بۆ كۆچی دوایی دكتۆر (خورشید دزەیی)ـی باوکی.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دکتۆر خورشید دزەیی راگەیاند.