"سوپای ئۆكرانیا پاشه‌كشه‌ی كردووه‌"

سوپای ئۆكرانیا پاشه‌كشه‌ی كردووه‌
سوپای ئۆكرانیا پاشه‌كشه‌ی كردووه‌

K24 – هه‌ولێر:

سوپای ئۆکرانیا بەهۆی کەمی سەرباز و نەبوونی چەکی پێویست لە هەندێک شوێن پاشەکشەی کردووە.

رۆژنامەی پۆلیتیکۆ لە سەرچاوەیەکی سەربازی ئۆکرانیاوە ئاشکرای دەکات، سوپای ئۆکرانیا نە سەربازی پێویستی هەیە نە ئەو چەکەشی هەیە کە بۆ پاشەکشەکردن بە رووسیا پێویستییه‌تی، بەوهۆیەوە لە هەندێک ناوچە نارچاربوون پاشەکشە بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگه‌یاندووه‌، بۆ ئه‌نجامدانی راهێنان، سەربازانی ئۆكرانیا رەوانەی ئەوروپا کراون و پێشبینی دەکرێت دوو مانگی دیکە سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکە بالیستیەکانی رووسیا بگاتە ئۆکرانیا.

لەبارەی بەکارهێنانی ئەو چەکانەی وڵاتانی رۆژئاوا رەوانەی ئۆکرانیای دەکرێن، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، رووسیا خۆی بۆ هێرشێکی سەرتاسەری ئامادە دەکات، بەڵام چەکە دوور مەوداکانی رۆژئاوا بۆ هێرشکردنەسەر خاکی رووسیا بەکارناهێنین.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.