تەقینەوەیەک لە پاکستان روویدا

K24 – هه‌ولێر:
تەقینەوەیەک لە پارێزگای بلوجستانی پاکستان روویدا و بەگوێره‌ی ئامارە سەرەتاییەکان پێنج کەس برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی داون، تەقینەوەکە لە خاڵێکی ئەمنی نزیک بنکەی پۆلیسی ناوچەی کوێتتا روویداوە.
بەگوێره‌ی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینەوەکە، پێنج کەس برینداربوون.
تەقینەوەکە 30 خولەک دوای دەستپێکردنی یارییەکی خولی سوپەری کرێکێتی پاکستان، روویداوە.
رۆژی 30 كانوونی دووه‌م، به‌هۆی تەقینەوەیه‌ك لە مزگەوتێکی شاری پیشاوەر لە پاکستان، 47 كه‌س كوژران و 150 كه‌سی دیكه برینداربوون و به‌شێكی زۆری مزگه‌وته‌كه‌ش رووخا، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بێته دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ی له ساڵی 2023 له‌م وڵاته.