له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی 10 پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

پۆلیسی ئیتیحادی عێراق
پۆلیسی ئیتیحادی عێراق

K24 – گه‌رمیان:

له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی 10 پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتیحادی عێراقه‌وه‌ له‌ سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌ددین، كوردستان24 به‌دواداچوونی كرد و ده‌ركه‌وت پێشمه‌رگه‌كان به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆیان.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ 10 پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی لیوای نۆی پیاده‌، له‌كاتی تێپه‌ڕبوونییان به‌ بازگه‌ی سلێمان به‌گ، له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتیحادی عێراقه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌ و دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ راگرتن، ئازادكراون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیوای نۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، زانیارییه‌كانی پشڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ناسنامه‌ی ئه‌و 10 پێشمه‌رگه‌یه‌ و هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ جۆری ده‌مانچه‌، پێشمه‌رگه‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و دواتر به‌سه‌لامه‌تی ئازادكراون.