نه‌وزاد شێخ كامیل: پێشنیازكراوه مامه‌ڵه‌كانی ئاڵوگۆڕ و كڕینی ئۆتۆمبێل و خانوو بكرێته دینار

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ناجێگیری به‌های دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له بازاڕدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاڵپشتیكردنی هاووڵاتییانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانیش پاڵپشتیكردنی بازرگانانه بۆ دابینكردنی مادده خۆراكییه‌كان به نرخی هه‌رزانتر له بازاڕ و به‌رده‌وامبوون له دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه و پێشنیازیشكراوه، مامه‌ڵه‌كانی ئاڵوگۆڕ و كڕینی ئۆتۆمبێل و خانوو بكرێته دینار.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، نه‌وزاد شێخ كامل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردن له هه‌واڵه ئابوورییه‌كانی كوردستان24 كه هاژه غه‌فوور پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند، ناجێگیری به‌های دراوه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونی كاڵاكان نه‌كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی پێشتر رێژه‌یه‌كی زۆر له كاڵا و مادده خۆراكییه‌كان هاتووه‌ته بازاڕ و كۆگاكان، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی له‌سه‌ر نرخی كاڵاكان دروستبووه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆر له بازرگانان به دۆلار كاڵاكانیان به‌شێوه‌ی قه‌رزكڕیوه.
وه‌ك یه‌كێك له چاره‌سه‌ریه‌كانی هه‌رزانكردنی نرخی كاڵا و مادده خۆراكییه‌كان له بازاڕه‌كان، هه‌وڵدراوه له‌ڕێگه‌ی خێراكردنی دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه، پێداویستی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان دابین بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی بازاڕ دروستده‌كات.
هه‌روه‌ها نه‌وزاد شێخ كامیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشنیازیانكردووه له مامه‌ڵه‌كانی قه‌رز، ئاڵوگۆڕی ئۆتۆمبێل و كڕینی خانوودا به دینار بكرێت له‌بری دۆلار، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌های دۆلار ده‌بێت به‌هۆی زیادكردنی جوڵه‌ی دینار له بازاڕدا.
چاودێریكردنی بازاڕ و رێگریكردن له به‌رزكردنه‌وه‌ی نائاسایی كاڵاكان له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه، یه‌كێكی دیكه‌یه له ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، نه‌وزاد شێخ كامیل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تیمه‌كانی چاودێری بازرگانی رێكاره‌كانی چاودێریكردنی بازاڕیان توندتر كردووه و رێوشوێنی پێویستیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتووه‌ته‌به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاشكراشیكرد، له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت ده‌ستیان پێكردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگار و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری بازرگانی هه‌ماهه‌نگی هه‌یه و داوا له به‌شێك له بازرگانان كراوه، پێداویستییه خۆراكییه رۆژانه‌كانی هاووڵاتییان كه ئێستا له كۆگاكانیان هه‌یه به نرخی كه‌متر له بازاڕ بفرۆشن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له پارێزگای دهۆك ده‌ستیپێكردووه.
سه‌باره‌ت به به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی سوودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له عێراقدا دابه‌شده‌كرێت و تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی روونیكرده‌وه، لیستێكیان ئاماده‌كردووه و بۆ به‌غدای ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش كه سوودمه‌ندی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌و به‌شه خۆراكه‌یان وه‌ك هاوكاری پێبدرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، نه‌وزاد شێخ كامیل دڵنیاییدا كه دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌رده‌وامی ده‌بێت و له ئێستادا به‌شه‌خۆراكی مانگی كانوونی دووه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنی كراوه و به‌شێكی زۆری مادده خۆراكییه‌كانی هه‌ردوو مانگی شوبات و ئادار له كۆگاكان به‌رده‌سته.