ئۆلاڤ شۆڵتز: پوتن هه‌ڕه‌شه‌ی لێنه‌كردووم

K24 – هه‌ولێر:
ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا، رایده‌گه‌یه‌نێت، لە میانه‌ی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا، ناوبراو هەڕەشەی لە خۆی و ئەڵمانیا نەکردووە.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵد ئام سۆنتاگ، ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانان تانکیان بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە، تاکو بەرگری له‌خۆیان بكه‌ن.
شۆڵتز جەختی لەوەشکردەوە، بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەو چەکانە دەکەن کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمه‌ریکا، بۆ ئۆکرانییه‌كان دابینی ده‌كه‌ن و گوتی: "هه‌نگاوه‌كانمان رێگری لە پەرەسەندنی جەنگەکە دەکات".
شۆڵتز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جه‌نگی ئۆكرانیا هیچ پاساوێکی نییە و گوتی: "رووسیا بێبەزەییانە دژی كیێڤ دەجەنگێت".
سه‌بارت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه پوتن له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شۆڵتز، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، ناوبراو گوتی: "نەخێر، پوتن هەڕەشەی نە لە من کرد نە لە ئەڵمانیای كردووه، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکه‌دا بیروڕا جیاوازەکانمان سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا زۆر بە روونی به‌یه‌كترگوت، من بۆ پوتن روونمكرده‌وه، رووسیا تاکە بەرپرسیارە لە جه‌نگی ئۆكرانیا".