پاتریاركی كلدانه‌كان له‌باره‌ی كورسی كۆتای كریستیانه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پا‌ترياركی كلدانه‌كان له عێراق و جيهان له په‌یامێكدا داواده‌كات له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ره‌چاوی مافی كریستیانه‌كان بكرێت.
كاردينال لويس رۆفائيل ساكۆ، پا‌ترياركی كلدانه‌كان له عێراق و جيهان له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كورسی كۆتای پێكهاته‌كانی كریستیان له چوارچێوه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و كارتی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌خۆیان بێت.
كاردينال لويس رۆفائيل ساكۆ داواشیكردووه، تۆماری ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت به هه‌ر یه‌كێك له پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه كریستیانییه‌كان بكرێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان له په‌رله‌مانی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، كاردينال لويس رۆفائيل ساكۆ جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی ماف پێكهاته كریستیانییه‌كان كردووه‌ته‌وه هه‌روه‌كو له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه.