مونا قه‌هوه‌چی: رازی نیین هیچ لایه‌نێك له بری پێكهاته‌كان بڕیاربدات
K24 - هه‌ولێر:
وا بڕیاره ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئێمه جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ڵبژاردنی یه‌ك بازنه‌ییش له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كانه.
مونا قه‌هوه‌چی، سكرتیری په‌رله‌مانی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نیا نامانه‌وێت نوێنه‌ری پێكهاته‌ی خۆمان بین، به‌ڵكو ئێمه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانین.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ر پارتێكی سیاسی كوردستان، نیازی هه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات و خه‌مخۆری پێكهاته‌كانه، ده‌بێت پشتگیری له سیسته‌می یه‌ك بازنه‌یی بكات و چونكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كانه".
هه‌روه‌ها گوتی: "رازی نیین هیچ لایه‌نێكی سیاسی له جیاتی ئێمه بڕیاربدات و ده‌ستوه‌ردان له مافی پێكهاته‌كان بكات، ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌ستوه‌ردانیان كردووه بریتین له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ".