بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری کوردستانی هەژاند

K24 - هەولێر:
بەرە بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر، باکووری کوردستان و تورکیای هەژاند.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تا ئێستا 17 کەس لە رحا گیانیان لەدەستداوە و 67 کەس برینداربوون.
سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی پارێزگای دیاربەکر، بەرپرسانی ئەو ناوچەیە، گیانلەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی 79 کەسیان راگەیاند.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 17 باڵەخانە لە دیاربەکر و 16 باڵەخانە لە رحا رووخاون.
بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان هێندە بەهێز بووە، لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک هەستی پێکراوە.