بەهۆی بومەلەرزەکەوە کارەبای شارێك پچڕا

K24 - هەولێر:
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باکووری کوردستان و تورکیای هەژاند و زیانی گیانی و ماددی و گیانی لێکەوتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی بومەلەرزەکەوە کارەبای شاری هاتای پچڕاوە و 16 باڵەخانە لە رحا و 17 باڵەخانە لە دیاربەکر رووخاون.
لە ئاکامی ئەو بومەلەرزە بەهێزەدا، 17 کەس لە رحا گیانیان لەدەستداوە و هاووڵاتیانی ناوچەکانی دیکەش ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.