بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان لە چوار وڵاتی ناوچەکە هەستی پێکراوە

K24 - هەولێر:

بەرە بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.8 پلەی رێختەر چەند شارێکی تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند، کە جگە لە هەرێمی کوردستان لە چوار وڵات هەستی پێکراوە.

جگە لە هەرێمی کوردستان، بوومەلەرزەکە لە سووریا، میسر، لوبنان و عێراق هەستی پێکراوە.

بوومەلەرزەکە لە 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستان روویداوە، دواتریش چەندین پاشلەرزە روویانداوە، کە بەهۆیانەوە دەیان باڵەخانە داڕماون.

تا ئێستا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، زیاتر لە 50 کەس لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی بوومەلەرزەکە لە سووریا، ئاژانسی روانگەی سووری (سانا) رایگەیاند، تا ئیستا 39 هاووڵاتی لە ئەنجامی رووخانی چەند باڵەخانەیەک لە پارێزگای حەمای سووریا گیانیان لەدەستداوە.