نێچیرڤان بارزانی: سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکە دەکەم

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان دەکات.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند، دواتریش 32 پاشلەرزە روویاندا.

بوومەلەرزەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان و سێ وڵاتی دیکەی ناوچەکە هەستی پێکراوە.

نێچیرڤان بارزانی لە تویتەکەیدا نووسویەتی: بیرکردنەوە و نزکانم لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە بەهۆی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەکەماندا زیانیان لێکەوتووەتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکار و ئازیزانی قوربانییەکان کرد، هەروەها گوتیشی: هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

بوومەلەرزەکە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە چەندین باڵەخانە داڕماون کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی لەنێو داروپەردووی باڵەخانەکاندا گیریان خواردووە.