جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا: به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه 284 كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه 284 كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و پاشله‌رزه‌كانه‌وه 284 كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2323 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و پاشله‌رزه‌كانه‌وه 1710 باڵه‌خانه له توركیا وێرانبوونه.
له‌باره‌ی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا ماون، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی ناڵه‌باره‌ی كه‌شوهه‌وا پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییان ئه‌سته‌م بووه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له سووریا و رۆژئاوای كوردستانیش زیانی گیانی و ماددیی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سووریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه 239 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 639 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
كۆشكی سپی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه رایگه‌یاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاژانسی ئەمریکای بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی USAID و هاوبەشەکانی دیکەی فیدراڵی راسپاردووە بۆئەوەی هاوکاریی ئەو کەسانە بکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەگەڵ بەرپرسانی حكومه‌تی تورکیا لەسەر هێڵن بۆئەوەی هاوکاریی لێقەوماوان بکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی به‌یانی ئه‌مڕۆوه زیانیان بەرکەوتووە.
هاوكات، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سوڵیڤان لە تویتێکدا گوتی، "ئەمه‌ریکا بەهۆی بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیاوە زۆر نیگەران بووە." له تویته‌كه‌یدا سوڵیڤان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەسەر هێڵن و ئامادەیی ئەمریکایان پێ راگەیاندوون.
له هه‌رێمی كوردستانیش،سه‌رۆك بارزانی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی تورکیا و سووریا دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەم و ئازاریان دەزانم".
هوكات نێچیرڤان بارزانی لە تویتەکەیدا نووسویەتی: بیرکردنەوە و نزکانم لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە بەهۆی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەکەماندا زیانیان لێکەوتووەتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکار و ئازیزانی قوربانییەکان کرد، هەروەها گوتیشی: هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی هەوڵەکانی ڕزگارکردن و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی، "هاوخه‌مم لەگەڵ کەسوکاری قوربانی و بریندارەکانی ئەو بومەلەرزەیەی ناوچه‌كه‌مانی هه‌ژاند."