فوئاد حوسێن: پشتیوانی راوه‌ستانی شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پشتیوانی راوه‌ستانی شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان راگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بێته ئاراوه.
فوئاد حوسێن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پوخته‌ی كۆبوونه‌وه‌کەیان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، عێراق و رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییان پێكه‌وه هه‌یه و ساڵانێكی دوور‌و درێژه له بواره‌كانی ئه‌منی، سه‌ربازی، ئابووری و بازرگانی و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه، هاوكات كۆمپانیاكانی نه‌وتی رووسیا له‌كاركردن له كه‌رته‌كانی نه‌وت و گازی عێراق رۆڵی گه‌وره‌یان گێڕاوه.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا باسمان له گفتوگۆی به‌رده‌وامی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كرد بۆ ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسای بودجه و ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز، كه كۆمه‌ڵێك له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه چاره‌سه‌رده‌كات، گوتیشی: پێویسته ئه‌م پرۆژانه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ده‌شڵێت، سوپاسی رووسیا ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ قوتابیانی عێراقی له‌وڵاته‌كه‌یاندا.
سەبارەت بە سەردانیکردنی شاندی حکومەتی عێراق بۆ واشنتن، فوئاد حوسێن گوتی: به پشتیوانی خوا چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی واشنتن ده‌كه‌ین و گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسگه‌لێك ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ندییان به کەیسە جیاوازه‌كانه‌وه هه‌یه.