بوومەلەرزەیەکی دیکە تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند

دیمه‌نێكی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆی توركیا
دیمه‌نێكی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆی توركیا

K24 - هەولێر:

کەمێك پێێش ئێستا بومەلەرزەیەکی دیکە، بە گوڕی 7.6 پلەی رێختەر دیاربەکر، رحا، ئەدەنە و مەڕەشی هەژاند.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند، دواتریش نزیکەی 50 پاشلەرزە روویاندا، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە 900 کەس لەو شارانە گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.

دووەم بوومەلەرزەش بەهەمانشێوە بەهێز بووە و بەگوڕی 7.6 بووە، هاوکات لە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکراوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی بومەلەرزە و پاشلەرزەکانی ئەمڕۆوە رایگەیاند، تا ئێستا 912 هاووڵاتی بەهۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

به‌ گوته‌ی سه‌رۆككۆمـاری ئه‌و وڵاته‌، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 800 خانوو و باڵه‌خانه‌ له‌ توركیا و باكووری كوردستان رووخاون و نزیکەی 2500 کەس رزگارکراون.