وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: تیمه‌كانمان به‌ره‌و توركیا و سووریا به‌ڕێكه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ مانگی سوور بۆ به هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه له توركیا و سووریا، تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و دوو وڵاته به‌ڕێكه‌وتن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانی فریاگوزاری، پزیشکی فریاکەوتن، ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی، ئەمبوڵانس و بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکی بۆ وڵاتی تورکیا و سووریا بەمەبەستی بەهاناوەچوون و پشتیوانی قوربانیانی بوومەلەرزە، به‌ڕێكران.
پێشتر له تویتێكدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردوون هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا 3 تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبولانس ئامادەن".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،"خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و قوربانی بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان نییە و بەو هۆکارە لە نەخۆشخانە هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنەکراوە.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاندووه، چاودێری رەوشی بوومەلەرزە دەکەین و تیمەکانی فریاگوزاری 122، پزیشکی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتن لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک.
سەرۆکی ده‌زگای ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (ئافاد) به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشووری توركیا بۆ (1014) كه‌س به‌رزبووه‌وه.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌ی فریاگوزاری و گه‌ڕان به‌دوای قوربانییانی رووداوه‌كه له‌ژێر باڵه‌خانه رووخاوه‌كان، تا ئێستا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار برینداریش تۆماركراون و به‌ڵام هیچ ئامارێكی ژماره‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كان ئاشكرانه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ئافاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاوه‌كو ئێستا 105 پاشله‌رزه له توركیا و باكووری كوردستان تۆماركراوه.
به گوته‌ی سه‌رۆك كۆمـاری ئه‌و وڵاته، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار و 800 خانوو و باڵه‌خانه له توركیا و باكووری كوردستان رووخاون.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ''لە ئێستادا نۆ هەزار کارمەند سەرقاڵی کارەکانی گەڕان و رزگارکردنن، لەگەڵ گەیشتنی کەسانی دەرەوە بە ناوچەکە ئەو ژمارەیە بەردەوام زیاد دەکات".
گوتیشی، ''ئەمشەو کاتژمێر 4:17 خوله‌ك گەورەترین کارەسات هەژاندینی کە دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی 1939ـی سەدەی رابردووی ئەرزینجان گەورەترین کارەساتە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.
له‌باره‌ی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا ماون، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی ناڵه‌باره‌ی كه‌شوهه‌وا پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییان ئه‌سته‌م بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مەحموود ئۆزەر، وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگه‌یاند، بۆ ماوەی دوو هەفتە، خوێندن لە ناوچە "کارەساتبارەکانی تورکیا ده‌وه‌ستێت".
وەزیری پەروەردەی تورکیا راشیگه‌یاند، ''لەمڕۆوە لە پارێزگاکانی مەڕەش، هاتای، ئادیامان و ماڵاتیا بۆ ماوەی دوو هەفتە پشووی خوێندن رادەگەیەنین''.
مەحموود ئۆزەر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ''لە پارێزگاکانی دیاربەکر، عەنتاب، ئورفا، ئادانا، عوسمانیە و کلیس بۆ ماوەی یەک هەفتە پشووی خوێندن رادەگەیەنین''.