پوتن په‌یوه‌ندی به ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغانه‌وه كرد
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان كرد و به‌ڵێنیدا تیمه فریاگوزارییه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، له‌باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كرد.
كۆشكی كرملینیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن به‌ڵێنیدا تیمه فریاگوزارییه‌كان ره‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له توركیا و سووریا بكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكرا.