یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به ده‌ردی یوڤێنتۆس ده‌چێت

هه‌واڵی سه‌رپێچی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میدیایه‌كانی به‌ریتانیای وروژاندووه و ئاشكرا بووه كه تیپه‌كه‌ی پێپ گواردیۆلا زیاتر له 100 سه‌رپێچی نایاسایی كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له پرێمه‌رلیگ له‌سه‌ره.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه سه‌رپه‌رشتیارانی پرێمه‌رلیگ لێكۆڵینه‌وه‌یان له سپۆنسه‌ر و ریكلام و داهاته‌كانی مان سیتی كردووه و ده‌ركه‌وتووه تێوه‌گلاوه به ده‌رچوون له یاسا و خۆدزینه‌وه له باج و ناڕوونی له گرێبه‌سته‌كان.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گومان ده‌كرێت 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ 3 نازناوی جامی فا و 3 نازناوی جامی كاراباو له مان سیتی وه‌ربگیردرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و نازناوانه‌ی له نێوان ساڵانی 2009 تا 2018 به‌ده‌ستیهێناوه زۆرترین سه‌رپێچی تێدا تۆماركراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ره‌نگه تیپه‌كه‌ی پێپ گواردیۆلا به كه‌مكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان له ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ سزا بدرێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو تۆمه‌ته‌كانیشی به‌سه‌ردا ساغ بكرێته‌وه، بژارده‌ی ده‌ركرانی له پرێمه‌رلیگ دێته پێشه‌وه.
گروپی یەکگرتووی ئەبوزەبی بە سەرۆکایەتی شێخ مەنسور بن زاید ئەلهاهیان لە مانگی ئەیلولی 2008 خاوەندارێتی سیتی کرد و له سه‌رده‌می خاوه‌نداریه‌تی شێخ مه‌نسوور مان سیتی به به‌راوردی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ زۆرترین نازناوی نێوخۆیی بردووه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كانیش هی سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تی رۆبێرتۆ مانچینی ئیتاڵییه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، مان سیتی سه‌رپێچی له یاسایه‌كانی یوفا كردووه به تایبه‌تی له مۆڵەتی یانەکان و یاری دادپەروەرانەی دارایی، ئەم تۆمەتانە هی وەرزی 2013 ـ 2014 تا وەرزی 2017 ـ 2018.
مانچێسته‌ر سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 45 خاڵ له ریزبه‌ندی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ دێت و به جیاوازی 5 خاڵ له یانه‌ی ئارسێناڵی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.

