سووریا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: فریامان كه‌ون

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سووریا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌هانایانه‌وه بچن.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.4 به پێوه‌ری رێكخته‌ر، توركیا و سووریای هه‌ژاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، فریایان بكه‌ون.
هه‌روه‌ها سووریا داوای ده‌ستی هاوكاری له وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگا فریاگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات، ده‌ستی هاوكارییان بۆ درێژبكه‌ن، كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سه‌دان كه‌س كوژران و به‌هه‌زارانیش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا بڵاویكرده‌وه، 300 سه‌ربازی رووسی و 60 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له سووریا، هاوكاری تیمه فریاگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕان له‌نێو داروپه‌ردووی پاشماوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه.