سووریا ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سووریا ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سووریا رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه پتر له 1010 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2400 كه‌سیش بریندارن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.