به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌غدا سه‌ره‌خۆشی له ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی توركیا و سووریا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و حكومه‌تی هه‌ردوو وڵات ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی توركیا و سووریا، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی هه‌زاران كه‌س، سه‌ره‌خۆشی له هه‌ردوو حكومه‌ت و گه‌لی توركیا و سووریا ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.