وه‌زیری ته‌ندروستی: 30 پزیشکی پسپۆڕ و گشتی بەشداری هاریکارییە مرۆییەکانی توركیا دەکەن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆمەڵەی مانگی سوور بۆ هاوکاریکردنی قوربانییان، به‌ره‌و تورکیا بەڕێکەوتوون.
سامان بەرزنجی ئاشکراشیكرد، 30 پزیشکی پسپۆڕ و گشتی و 25 کارمەندی شارەزای سەر بە وەزارەتی تەندروستی و هەروەها 25 ئەمبوڵانس، بەشداری لە هاریکارییە مرۆییەکانی توركیا دەکەن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لەسەر راسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی و ئەمبوڵانس و بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکی، بەڕێککەوت بۆ وڵاتی تورکیا و سووریا، بەمەبەستی بەهاناوەچوون و پشتیوانی قوربانییانی بوومەلەرزەكه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌م دوو وڵاته.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.