عێراق دوو فڕۆكه‌ی هاوكاری بۆ توركیا و سووریا دابینكرد
K24 – هه‌ولێر:
دوای رووداوەکانی بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا، عێراق دوو فڕۆکەی هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا و سووریا دابینکرد.
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هاوکارییە مرۆییەکان بریتین لە پێداویستی پزیشکی، فریاکەوتنی سەرەتایی هەروەها بڕێک دەرمان و سووتەمەنی.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌ل، حكومه‌تی سووریا و توركیای كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.