ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیا بەرزبووەوە

دیاربەکر - فۆتۆ: ستار ئەحمەد
دیاربەکر - فۆتۆ: ستار ئەحمەد

K24 – هەولێر

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیکەی سێ هەزار بەرزبووەوە و تائێستا نزیکەی هەشت هەزار کەسیش رزگارکراون.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا بە گشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا 2 هەزار و 921 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانی دوێنێ گیانیان لەدەستداوە و 15 ھەزار و 834 كەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەر بەپێی ئامارەکان، 4 هەزار و 758 باڵەخانە و خانوو رووخاون.

ده‌زگای کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (ئافاد)  رایگەیاند، تائێستا 7800 لەژێر خانوو و باڵەخانە رووخاوەکان رزگارکراون.

دوێنێ 6/2/2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای‌ مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو.