سووریا.. ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشته 1500 كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سووریا رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه گه‌یشتووه‌ته 1500 كه‌س.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سووریا رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی رۆری دووشه‌ممه‌وه، تا ئێستا نزیكه‌ی 1500 هاووڵاتی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 3600 هاووڵاتی دیكه بریندارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا بە گشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا 2 هەزار و 921 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانی دوێنێ گیانیان لەدەستداوە و 15 ھەزار و 834 كەسی دیکەش بریندار بوونە.
هەر بەپێی ئامارەکان، 4 هەزار و 758 باڵەخانە و خانوو رووخاون.
ده‌زگای کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (ئافاد) رایگەیاند، تائێستا 7800 لەژێر خانوو و باڵەخانە رووخاوەکان رزگارکراون.
دوێنێ دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو.