ئەمەریکا 140 کارمەندی فریاکەوتن بۆ تورکیا دەنێرێت

K24 - هەولێر

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، وڵاتەکەی دوو تیمی یەکەی فریاکەوتنی خێرا بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردودا گیریانخواردووە رەوانەی تورکیا دەکات.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن، جێف فلەیک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو تیمەی ئەمەریکا بۆ هاوکاریکردن و رزگارکردنی کەسانی ژێر داروپەردو دەیاننێرێت هەریەکەیان 70 کەسن و پێشبینی دەکرێت لە نزیکترین کاتدا بگەنە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی تورکیا.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە باسی لەوەشکرد، لەسەر ئاستی باڵا وڵاتەکەی ئەمادەیی دەربڕیووە بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا.

دوێنێ 6/2/2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای‌ مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو.