ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێنمایی له‌باره‌ی كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێنمایی له‌باره‌ی كاتی روودانی "كاره‌ساتی" بوومه‌له‌رزه بۆ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) له توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا سێ هه‌زار و 381 هاووڵاتی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 20 هه‌زار و 426 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
ئافاد روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه تا ئێستا پێنج هه‌زار و 775 باڵه‌خانه له توركیا و باكووری كوردستان رووخاون و زیاتر له 11 هه‌زار باڵه‌خانه‌ی دیكه‌ش زیانیان پێگه‌یشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سووریا رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی رۆری دووشه‌ممه‌وه، تا ئێستا نزیكه‌ی 1500 هاووڵاتی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 3600 هاووڵاتی دیكه بریندارن.
رێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر:
❖ رێنمایی له‌كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه ئه‌گه‌ر هاووڵاتی له‌ماڵه‌و یان له ناو باڵخانه‌دابێت:
1- پالكه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌وڵبده خۆت داپۆشی و خۆت بپارێزی له شوێنێك وه‌ك ژێر مێزێك، چاوه‌ڕوان به تاكو له‌رزینه‌كه ته‌واوده‌بێت، به‌لام ئه‌گه‌ر مێز له لات نزیك نه‌بوو ئه‌وا بچۆ گۆشه‌كانی ماڵه‌كه‌ت و ده‌موچاو و سه‌رت به قۆڵه‌كانت داپۆشه.
2- دوور بكه‌وه له شووشه‌وات و په‌نجه‌ره و دیوار و هه‌رشتێك كه له‌وانه‌یه به‌ربێته‌وه و بكه‌وێت وه‌ك ئامێری ڕووناكیه‌كان و مۆبیلیات.
3- ئه‌گه‌ر له جێگادابوویت، له شوێنی خۆت بمێنه‌وه و به بالیف سه‌رت بپارێزه، به‌لام ئه‌گه‌ر گلۆپی قورس یان هه‌ر بارسته‌یه‌ك له سه‌رووی تۆه بوو دووركه‌وه لێی بچۆ نزیكترین شوێنی سه‌لامه‌ت.
4- له‌ده‌روازه و ده‌رگاكانی چوونه ده‌ره‌وه مه‌وه‌سته، ته‌نها له‌كاتێكدا نه‌بێت كه دڵنیابیت له به‌هێزیان بۆ به‌رگه كرتن.
5- بیناكه به‌ته‌واوی جێ بهێڵه له‌كاتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه یاخوود له ژووره‌وه بمێنه‌وه تا بوومه له‌رزه‌كه ده‌وه‌ستێت، وه‌ك له توێژینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه زۆرینه‌ی قوربانیان و برینداربوونیان له‌كاتێك ڕووده‌ده‌ن كه مرۆڤه‌كان هه‌وڵی گواستنه‌وه ده‌ده‌ن له ناو بیناكه‌دا.
6- به‌رزكه‌ره‌وه( مصعد) به‌كار مه‌هێنه و ئاگاداربه له‌وانه‌یه ته‌زووی كاره‌با ببچرێت و ڕووناكی بكوژێته‌وه، له‌كاتی بوونی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه له بیناكه ڕه‌نگه له ناكاو بكه‌وته كاركردن ووریابه لێی.
❖ رێنمایی له‌كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه ئه‌گه‌ر هاووڵاتی له‌ده‌ره‌وی ماڵ بێت یاخود له بازار و شوێنی گشتی و باڵخانه‌ی به‌رز نزیك بێت:
1. له شوێنی خۆت بمێنه‌وه‌و ئاگاداری ده‌وروو به‌رت به و دوور بكه‌وه له باڵه‌خانه‌ی ستوونی به‌رز و له ستوونی كاره‌با و ستوونه‌كانی ڕووناكی و هیتر
❖ رێنمایی له‌كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه ئه‌گه‌ر هاووڵاتی خه‌ریكی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بێت:
1- به‌و خێراییه‌ی ستانده‌رده‌كانی سه‌لامه‌تی ڕێگه‌ی پێدراوه بووه‌سته (نه‌وه‌ك یه‌كسه‌ر بووه‌ستی) و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا بمێنه‌وه .
2- دوور بكه‌وه له وه‌ستان له نزیك به‌رزه پرد و ژێر پرد ستوونی كاره‌با و وقه‌دپاڵ و ئه‌وكه‌نارانه‌ی كه مه‌ترسی دارمانیان هه‌یه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه .
3- دوای وه‌ستانی بوومه له‌رزه به هێمنی ئۆتۆمبێل لێبخووڕه ، ووریابه و دووربكه‌وه له‌و پردوو لێوارانه‌ی كه ڕه‌نگه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه زیانیان به‌ركه‌وتبێت و لاواز بووبن.
❖ رێنمایی له‌كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه ئه‌گه‌ر هاووڵاتی له‌ناو یان له‌ژێر باله‌خانه‌یه‌كی تێكشكاو دابێت:
1- له‌كاتی تێكچوون و تێكشكانی باله‌خانه‌كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه لایته‌رێك دابگیرسێنه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنت له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ببینرێت ، جووله مه‌كه و باتۆز و غوبار زیاتر دروست نه‌بێت.
2- ده‌مت به‌خاولیه‌ك یان پارچه‌یه‌ك جل و به‌رگ داپۆشه.
3- له بۆریه‌ك یان یان دیوارێك بده تا تیمی رزگاركردن بتوانن شوێنت بدۆزنه‌وه یان فیشه‌ك به‌كاربێنه ئه‌گه‌ر چه‌كت له‌به‌ر ده‌ستدابوو
4- دوا رێگه هاواربكه چونكه ئه‌وه ڕه‌نگه ببێته هۆی هه‌لمژینی بڕێكی مه‌ترسیدار له تۆز.