نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا 1621 هاووڵاتی سووری به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، تا ئێستا 1621 هاووڵاتی سووری به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زياتر له دوو هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
روانگه‌ی سووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیان به زیاتر له 72 گوند، شاره‌دێ، شارۆچكه و پارێزگای سووریا گه‌یشتووه.
دوێنێ دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو.