نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) رایگه‌یاند، تا ئێستا سێ هه‌زار و 432 هاووڵاتی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه روو له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و تا ئێستا سێ هه‌زار و 432 هاووڵاتی له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 21 هه‌زار و 103 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
ئافاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا زیاتر له هه‌شت هه‌زار هاووڵاتی له توركیا و باكووری كوردستان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا رزگاركراون و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 74 وڵات ئاماده‌ییان خۆیان بۆ هاوكاریكردنی توركیا ده‌ربڕیوه و تا ئێستا كۆمه‌كی زۆرێك له وڵاتان گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، تا ئێستا 1621 هاووڵاتی سووری به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زياتر له دوو هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
روانگه‌ی سووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیان به زیاتر له 72 گوند، شاره‌دێ، شارۆچكه و پارێزگای سووریا گه‌یشتووه.
دوێنێ دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو.