وه‌زیری به‌رگری رووسیا: به‌شداریكردنی ناتۆ له جه‌نگی ئۆكرانیا دۆخه‌كه ئاڵۆزترده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری بەرگری رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەشداریکردنی ناتۆ لە شەڕی ئۆكرانیا، دۆخەکە بۆ ئاستێکی پێشبینی نەکراو ئاڵۆزتردەکات.
سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری رووسیا، رایگه‌یاند، سەرەڕای یارمەتییەکانی رۆژئاوا بۆ كیێڤ، سوپای وڵاتەکەی لە پێشڕەویدایه و زیانێکی زۆری بە سوپای ئۆکرانیا گەیاندووه.
وەزیری بەرگری رووسیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانی هەوڵدەدەن ماوەی شەڕەکە درێژبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەم کارەش بکەن، دەستیانکردووە بە پێدانی چەکی قورس بە کیێڤ و بە ئاشکراش داوا له ئۆكرانیا ده‌كه‌ن ناوچەکانمان داگیربکات".
دووپاتیكرده‌وه، ئەو جۆرە هەنگاوانە وادەکات وڵاتانی ناتۆ ببنە بەشێك لە شەڕەکە و ئاڵۆزییەکی پێشبینی نەکراو دروستببێت.
روونیشیكرده‌وه، لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڤۆهڵیدار و ئارتیمۆڤسک لە پێشڕەویدایە، سەرەڕای یارمەتییە سەربازییەکانی رۆژئاوا کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، "دوژمن" زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.