بانكی ناوه‌ندی عێراق: سبه‌ی بڕیاری فرۆشتنی یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 1300 دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بانكی ناوه‌ندی عێراق، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له به‌یانییه‌وه بڕیاری فرۆشتنی نرخی یه‌ك دۆلار به 1300 دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، بانكی ناوه‌ندی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه (8ـی شوبات)، بانكی ناوه‌ندی بڕیاری فرۆشتنی نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 1300 دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقدا هاتووه: هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ سه‌قامگیری به‌های دیناری عێراقی ده‌گرینه‌به‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ بڕیاریدا به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به 130 هه‌زار دیناری عێراقی جێگیربكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریاری ئه‌نجوومه‌نی كارگێری بانكی ناوه‌ندیی عێراقی په‌سه‌ندكرد بۆ هه‌مواركردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، كه بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر 1300 دینار ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، له‌مه‌ودوا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار دیناری عێراقی له بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌فرۆشرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی له كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه، به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق ناجێگیره و نرخی دۆلار به‌رزترین نرخی له‌مێژوودا تۆماركرد كه نرخی سه‌د دۆلار گه‌یشته 178 هه‌زار دینار.
هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه (4ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، براین ویلسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری دارایی، له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له توركیا كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی درێژخایه‌ن له نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له‌و لایه‌نانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و گه‌نده‌ڵی سیستمی دارایی نێوده‌وڵه‌تی خراپ به‌كارده‌هێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراقی بۆ باشتركردنی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاڵپشتیكردنی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیكردنی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سێكته‌ری بانكی له عێراقدا، دووپاتكرده‌وه.
رۆژی هه‌ینی (3ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له توركیا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه نه‌رمی بنوێنێت.